Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:47

شەپۆلێکی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند، لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، لە کۆتایی هەفتەش بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت و پلەکانی گەرماش دادەبەزێت.

ئاراس جەبار، شارەزایەکی کەشناسی ڕایگەیاند: ئەگەر ھەیە ڕۆژی سێشەممە 14ـی ئەم مانگە ناوچەکانمان بکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی دەریای ناوەڕاست و بارستەھەوایەکی شێداری گەرمی لەگەڵدا دەبێت کە لە وڵاتی سووریاوە کاریگەری ئەم شەپۆلە بۆ سەر ناوچەکانمان درێژ دەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند: سەرەتا ڕۆژی سێشەممە لە سنووری پارێزگای دھۆک کاریگەری دەبێت بە بارانبارینی پچڕپچڕ و لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگاکەشدا بە تاوەبارانی بەخوڕ و بەلێزمە،  دواتر بۆ ڕۆژی چوارشەممە 15ـی مانگ ئەگەر ھەیە حاڵەتەکە بەھێزتر ببێت، بەتایبەت لەسەر سنووری پارێزگای دھۆک بە چالاکبوونی ھەورەتریشقەی بەھێز و بارانی بەلێزمە و زۆر کە لە ھەندێ ناوچەی سنوورەکەدا ببێتە ھۆکاری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "دوا بەدوای ئەوە ھەر لە ڕۆژی چوارشەممە و کاتە جیاوازەکانی نیوەڕۆ بۆ شەو کاریگەری فراوانتر ئەبێت بۆ سنووری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەی ڕاپەڕین و سنووری پارێزگای کەرکووک و سلێمانی و ھەڵەبجە و گەرمیان بە تاوەبارانی بەخوڕ و ھەورەتریشقە بە ڕێژەی جیاواز لەھەر ناوچەیەکدا کاریگەری دەبێت".

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە "بۆ ڕۆژی پێنجشەمە 16ـی مانگ کاریگەری بارستەھەوا شێدارەکەی باشوور کەم دەبێتەوە و سەنتەری نزمەپاڵەپەستۆکەی دەریای ناوەڕاست دەگاتە ناوچەکانمان کە بارستەھەوایەکی ساردی لەگەڵە بەشێوەیەکی لاواز بۆ مامناوەند بارانی پچڕپچڕ بەردەوامی دەبێت لەگەڵ نزمبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما و دەستپێکردنەوەی بەفربارین لەناوچە شاخاوییە بەرزەکاندا".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.