Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 22:40

3600 کارتۆن خورما کە شیاوی خواردن نەبوون دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان TV
100%

لە بازگەی سماقووڵی ئاسایشی پارێزگای هەولێر دەستی بەسەر 3600 کارتۆن خورماـدا گرت کە شیاوی خواردن نەبوونە و هەوڵ دراوە بهێنرێتە شاری هەولێر.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 11ـی 03ـی 2023 لە بازگەی سماقووڵی لەلایەن ئاسایشی بازگەکانی هەولێر دەستگیرا بەسەر (3600) کارتۆن خورما کە گوومانی لێ دەکرێ شیاو نەبێت بۆ خواردنی مرۆڤ و بەکارهێنانی.

ڕاشیگەیاند: ئەو بڕە خورمایە هەوڵ دەدرا بهێنرێتە ناو شاری هەولێر، دوای دەستبەسەرداگرتنی ڕادەستی لێژنەکانی تایبەتمەند کرا بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پێویست وەرگرتنی ڕێککاری یاسایی بەرامبەر ئەو کەسانە.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە "هەموو لێژنە جۆراوجۆرەکانی سنووری شاری هەولێر بەدواداچوون و پشکنینەکانیان چڕتر دەکەنەوە لەگەڵ نزیکبوونەوەی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بۆ ڕێگریکردن لەو کەسانەی کە دەیانەوێ ئەو مانگە پیرۆزە بقۆزنەوە لەپێناو بەرژەوەندییەکانی خۆیان و بەسزا گەیاندنیان".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.