ئەمڕۆ یەكشەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان دووپاتیكردەوە كە هیچ پلەیەكی نوێی دامەزراندن لە چوارچێوەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی ئێستا نییە، هاوكات پێشنیاری پێداچوونەوە بە كەمترین مووچەی خانەنشینان دەكات.
موعین كازمی، ئەندامی لیژنەكە لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران لیژنەیەكی ڕاسپاردووە بۆ ئامادەكردنی پێوەرێكی نوێی پێشنیاركراوی مووچە.
سەبارەت بە مووچەی خانەنشینانیش، كازمی جەختی لەوە كردەوە كە "تەرخانكردنی 500 هەزار دینار بەلایەنی كەمەوە بۆ خانەنشینان، كە زیاتر لە ملیۆنێك و نیو خانەنشین لە سەرتاسەری وڵاتدا لەخۆدەگرێت، بەكەم دادەنرێت و دەبێت سەرلەنوێ بیری لێبكرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد ، زیادكردنی ئەو مووچانە پەیوەستە بە بەردەستبوونی نەختینەیی ماددی لەگەڵ سندوقی خانەنشینی و پاڵپشتیكردنی لەلایەن وەزارەتی داراییەوە.
ئاماژەی بەوەشدا كە ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 بێبەش دەبێت لە پلەی نوێی دامەزراندن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.