كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكرایەوە و پلەكانی گەرما بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بەرز دەبێتەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە 12 – 03 - 2023
كەش/ ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت.
پلەكانی گەرما/ بەرز دەبێتەوە بە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ بە نزیكەی (1-2) پلە .
خێرای با / لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت ( 10 - 15) كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی دووشەممە 13 – 03 - 2023
كەش/ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
پلەكانی گەرما/ نزیك دەبێتەوە .
خێرای با / لەسەرخۆ - مام ناوەند دەبێت ( 10 - 20) كم/ك
ئاراستەی با / باكووری خۆرئاوا دەبێت .
مەودای بینین/ لە نێوان ( 8 – 10 ) كم دەبێت .
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 20 پلەی سیلیزی
دهۆك : 22 پلەی سیلیزی
كەركوك : 24 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی
سۆران : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 25 پلەی سیلیزی
بەشی پێشبینی / 12- 3 - 2023
بزانە كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتوو چۆن دەبێ ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.