سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، محەمەد باقر قالیباف رایگەیاند، ئاساییبوونەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان ئێران و سعوودیە لە بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەكەدایە.
ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی ئێران بڵاوی كردەوە كە قالیباف لە پەرلەمان لەبارەی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی نێوان ئێران و سعوودیە دواوە.
محەمەد باقر قالیباف بە ئاماژەدان بەوەی كە سەرلەنوێ ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتی هاوسێ، هیوایەكی جیددییە بۆ دەسپێكی پێشخستنی هەماهەنگییە ئابووری و سیاسییەكانی نێوانیان و لە بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەكەشدایە.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوە داوە كە پێشمەرجی ئەم هەماهەنگییە رەچاوكردنی پەیوەندییەكانی هاوسێیەتی باش و نیشاندانی نیازپاكییە و هیوای خواست سعووودیە لە بەرامبەر ئیسرائیل هەستیار بێت و "دوورمەودایانە" بیر بكاتەوە.
قالیباف هەروەها سوپاسی چین، عومان و عێراقی كرد كە رۆڵی ئەرێنییان بینیووە لە دانوستانەكانی نێوان ئێران و سعوودیە.
سەرۆكی پەرلەمانی ئێران سوپاسی چین و عومان و عێراق دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.