ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م كوشتنی 22 ئه‌ندامی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی له پارێزگای ئه‌نباڕ ڕاگه‌یاند، دوو له كوژراوه‌كانیش پۆستی والیان هه‌یه.
عه‌بدولوه‌هاب ساعدی فه‌رمانده‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گوتی: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری وردی هه‌واڵگری، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئۆپه‌ڕاسیۆنێكمان له باشووری قائیم له ناوچه‌ی ڕوتبه له سنووری پارێزگای ئه‌نباڕ ئه‌نجام دا.
گوتیشی: ئۆپه‌راسیۆنه‌كه كه بۆ ماوه‌ی 6 كاتژمێر به‌رده‌وام بوو، به دوو قۆناغ به‌ڕێوه‌چوو، له قۆناغی یه‌كه‌مدا ژماره‌یه‌ك له سه‌ربازه‌كانمان به فڕۆكه دابه‌زاند بۆ شوێنی مانه‌وه‌ی تیرۆریستان، له قۆناغی دووه‌میشدا له‌سه‌ر زه‌وی هێزه‌كانمان زۆر به‌نهێنی پێشڕه‌وییان ده‌كرد.
هه‌روه‌ها گوتی: ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه زه‌حمه‌ت و پڕ له مه‌ترسی بوو، چونكه شوێنی ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه ئاڵۆز و سه‌خت بوو، جگه له‌وه‌ش زۆرێك له تیرۆریستان خۆیان بۆمبڕێژ كردبوو.
عه‌بدولوه‌هاب ساعدی ڕاشیگه‌یاند: ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێ كرد و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانرا 22 تیرۆریستی داعش له‌ناوببرێن، له‌نێو كوژراوه‌كان (بارزان حوسێن عه‌لی) هه‌یه كه پۆستی والی ناوچه‌ی فه‌لووجه‌ی هه‌بووه، ئه‌وی تریش (رۆكان حه‌مید عه‌لاوی)یه كه پۆستی والی ناوچه‌كانی باشووری هه‌بووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند تیرۆریستێكی تریش كه تا ئێستا ناسنامه‌ی 14 له‌وان ناسراونه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه جگه له كوشتنی 22 تیرۆریسته‌كه‌ی داعش، ژماره‌یه‌كی زۆر له چه‌ك و جه‌به‌خانه و ئامێر و كۆمپیوته‌ری تیرۆریستانی داعش‌یش ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.