Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 23:00

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی ئەربیلی کلدانی کۆبووەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی ئەربیلی کلدانی پرسی پێکەوەژیانیان لە هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرد.

ئەمرۆ یەکشەممە 12ـی 03ـی 2023، د.ئومێد سەباح ، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، پێشوازی لە مەتران مار بەشار مەتی وەردە،سەرۆکی ئەساقیفەی ئیبارشیەی ئەربیلی کلدانی کرد.

لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکارییە ھەنووکەیەکان و پرسی کرستیانەکان لە ھەرێمی کوردستان تاووتوێ کران.

ھەر لە دیدارەکەدا باس لە رەوشی نموونەیی پێکەوەژیانی تەواوی پێکھاتەکان لە ھەرێمی کوردستان کرایەوە، جەخت کرایەوە لە مانەوە و بەردەوامیدان بەم پێکەوەژیانە و ڕۆڵی حکوومەتی ھەرێم بۆ پاراستنی پێکەوەژیان بەرز نرخێنرا، پاڵپشتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ مافی پێکھاتەکان و پێکەوەژیان و رەوشی کرستیانەکان دووپاتکرایەوە،ھەرێمی کوردستان بۆ کرستیانەکان بە ناوچەیەکی ھەرە ئارام وەسف کرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.