Erbil 38°C ھەینی 10 کانوونی دووەم 08:37

ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان: نزیکەی 500 تیرۆریستی داعش لە عێراق بوونیان هەیە

کوردستان TV
100%

جێگری سەرۆکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاند، نزیکەی 400 بۆ 500 چەکداری داعش لە عێراق بوونیان هەیە، ئەمەش لەکاتێکدا کە تیرۆریستانی داعش بەردەوامە لە هێرشە پچڕپچڕەکانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 03ـی 2023 لیوا قەیس محەمەداوی جێگری سەرۆکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە هاوکاریی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕێکدەخات، ڕایگەیاند: بەپێی زانیارییە دروستەکان، کۆی توخمەکانی تیرۆریستانی داعش لە 400 بۆ 500 تیرۆریست زیاتر نییە، کە لە سێ بۆ چوار پارێزگادا خۆیان حەشار داوە.

ڕاشیگەیاند: لە ڕۆژی 26ـی مانگی ڕابردوو لە پارێزگای ئەنبار ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام درا و ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژران،  کە ئەو تیرۆریستە کوژراوانە بەرلەوەی بکرێنە ئامانج، ھەوڵیان دەدا، خەڵکی مەدەنی بکەنە ئامانج.

ئەم ئامارەی جێگری سەرۆکی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان جیاوازە لەگەڵ ئاماری ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکانە، کە لە مانگی 2ـی ساڵی ڕابردوو ئاماژەی بەوە دابوو 5 هەزار بۆ 7 هەزار تیرۆریستی داعش لە عێراق و سووریا بوونیان هەیە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.