ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م گۆرانیبێژێكی ناوداری جیهانی كه گۆرانی ڕاپ ده‌ڵێت، له ئاهه‌نگێكدا له ئه‌فریقیای باشوور، له‌سه‌ر سته‌یج و له كاتی گۆرانی گوتندا رۆحی ده‌رده‌چێت و ماڵئاوایی له هه‌زاران هه‌وادار ده‌كات كه هاتبوون بۆ بینینی.
گۆرانیبێژه‌كه ناوی (كۆستا تی‌چ)ه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه و خه‌ڵكی ئافریقیای باشووره، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له شاری جۆهانسبێرگ به‌شداریی له فێستیڤاڵی ساڵانه‌ی ئه‌ڵترا میوزیك ده‌كات.
گۆرانیبێژه‌كه له كاتی گوتنی گۆرانیدا له‌به‌رده‌م هه‌زاران هه‌واداری، له‌ناكاو به‌ری ته‌ندروستی تێكده‌چێت و ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێك ههڵدهسێنرێتهوه و دوای پشوویه‌كی كورت درێژه به گۆرانی گوتن ده‌داته‌وه.
دوای چه‌ند خوله‌كێك كه‌م، كۆستا تی‌چ بۆ جاری دووه‌م باری ته‌ندروستی تێكدهچێتهوه و به‌رده‌بێته‌وه، به‌ڵام به‌ربوونه‌وه‌ی ئه‌مجاره‌ی یه‌كجارییه و ئیتر هه‌ڵناستێته‌وه.
تیمه‌كانی ته‌ندروستی و ئه‌مبووڵانس به‌خێرایی ده‌یگه‌یه‌ننه نه‌خۆشخانه، دوای پشكنینه سه‌ره‌تاییه‌كان، پزیشكه‌كان ڕای ده‌گه‌یه‌نن كه ناوبراو هه‌ر له كاتی به‌ربوونه‌وه دووه‌مدا و له‌سه‌ر سته‌یج گیانی له‌ده‌ستداوه و رۆحی ده‌رچووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.