ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی گه‌ڕی 20ی خولی نایابی عێراق، هه‌رسێ یانه‌ی هه‌ولێر و زاخۆ و نه‌ورۆز سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا.
سه‌ره‌تا سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یانه‌ی نه‌ورۆز له شاری سلێمانی مێوانداریی یانه‌ی نه‌فتی به‌سڕه‌ی كرد و یارییه‌كه‌شی به تاكه گۆڵێك لێ برده‌وه.
تاكه گۆڵی یارییه‌كه له خوله‌كی 29ی گێمی یه‌كه‌م له‌لایه‌ن ئۆكیكۆلا تۆبی هێرشبه‌ری یانه‌ی نه‌ورۆز هاته تۆماركردن.
به‌م سه‌ركه‌وتنه یانه‌ی نه‌ورۆز ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرده 25 خاڵ و هاته ریزبه‌ندی 12ی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق.
له یارییه‌كی تردا یانه‌ی زاخۆ له‌نێو یاریگه‌ی خۆی و له‌به‌رده‌م هه‌وادارانی سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره‌ی به‌سه‌ر یانه‌ی كه‌رخ تۆمار كرد.
یانه‌ی زاخۆ به تاكه گۆڵێكی خاوێن یارییه‌كه‌ی برده‌وه كه له ڕێگه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ی فه‌رحان شكور له خوله‌كی 14 تۆمار كرا.
یانه‌ی زاخۆ خاڵه‌كانی بۆ 24 به‌رز كرده‌وه و له ڕیزبه‌ندی 13ی یانه‌كانی خولی نایابی عێارق جێگیر بوو.
له یارییه‌كی تردا ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م یانه‌ی هه‌ولێر له یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ره نوێیه‌كانی له‌نێو یاریگه‌ی فڕه‌نسۆ هه‌ریری مێوانداریی یانه‌ی كه‌ربه‌لای كرد.
یانه‌ی هه‌ولێر به تاكه گۆڵێك یارییه‌كه‌ی برده‌وه كه له‌لایه‌ن ئه‌مجه‌د ڕازی به ڕێگه‌ی لێدانی سزا له خوله‌كی 81 هاتبووه تۆماركردن.
یانه‌ی هه‌ولێر به‌م سه‌ركه‌وتنه تاڕاده‌یه‌ك له خانه‌كانی مه‌ترسی دوور كه‌وته‌وه و ژماره‌ی خاڵه‌كانی كرده 22 و هاته ڕیزبه‌ندی 14ی یانه‌كانی خولی نایابی عێراق.
له گه‌ڕی 20ی خولی نایابی عێراق، ته‌نیا یانه‌ی دهۆك نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێ، كاتێك دوێنێ شه‌موو له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام به‌رامبه‌ر به یانه‌ی شوڕته دۆڕابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.