ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش كوشتنی ئه‌و شوانكارهیان ڕاگه‌یاند كه به‌ر له مانگێك له خورماتوو ڕفاندبوویان.
مانگێك به‌ر له ئێستا چه‌ند چه‌كدارێكی داعش شوانكارێكیان ڕفاند به ناوی (عه‌لی ئه‌كبه‌ڕ عه‌باس) كه توركمانی شیعه بوو و خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی دووزخورماتوو بوو.
دوای تێپه‌ڕبوونی مانگێك به‌سه‌ر ڕفاندنی، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م چه‌كدارانی داعش وێنه‌ی شوانه‌كه‌یان به كوژراوی بڵاو كرده‌وه.
عه‌لی ئه‌كبه‌ڕ له كاتی ڕفاندنیدا به كاری شوانكارییهوه سه‌رقاڵبووه و خاوه‌نی 5 منداڵه و دانیشتووی خورماتووه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان چه‌كدارانی داعش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه عه‌لی ئهكبهڕیان كوشتووه و سه‌ریان له جه‌سته‌ی جیا كردۆته‌وه.
كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.