شهوی رابردوو لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ، لە ڕێگای گشتی رانیە-وەرتێ، 5 کەسی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا و 4 کەسی دیکەش برینداربوون.
کەسێکی نزیک لە قوربانییەکان بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: ئۆتۆمبێلەکە 9 کەسی یەک خێزانی تێدا بووە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەیان لە لۆفەکانی زینی وەرتێ بە دیوی ئیدارەی راپەڕین، ئەم ڕووداوەی لێ کەوتۆتەوە و بەداخەوە 5 کەسی خێزانێک گیانیان لەدەستداوە، کە پێکهاتوون لە دایکێک و کچ و کوڕێکی و دوو نەوەی.
ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە سەرجەمیان لە یەک خێزانن و دانیشتووی قەزای چۆمانن و ناوەکانیان بەمشێوەیەیە:
(عائیشە عومەر، تۆفیق چەتۆ، بەفرین چەتۆ) لەگەڵ دوو منداڵ بەناوەکانی (هەوراز، بانە)
وابڕیارە تەرمی قوربانیەکان لە ڕێورەسمێکدا ئهمڕۆ دووشهممه13ی3ی2023 لە قەزای چۆمان بەخاک پسپێردرێن.
کەریم سمکۆ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.