سزای له سێداره‌دانی لاوێكی كوردی خه‌ڵكی ڕوانسه‌ر له بەندیخانەی کرماشان بە نهێنی جێبەجێ کرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له‌چه‌ند ڕۆژی رابردوو ، سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی كوردی خەڵکی گوندی کانی پەموو"ی سەر بە شاری ڕوانسەر له كوردستانی ئێران بە ناوی ئارمین حەیرانی و تەمەن 20 ساڵ، بە شێوەی نهێنی و بەبێ ئاگاداریی بنەماڵەکەی لە بەندیخانەی دیزڵ‌ئاوای کرماشان جێبەجێ کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، سزای سێدارەی ئەو بەندکراوە کوردە لە ساڵی 2021 و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەسەریدا سەپاوە و دواتر بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها به هه‌نگاوی راگه‌یاندووه" ئارمین حەیرانی لە کاتی تاوانەکەیدا تەمەنی 18 ساڵ و 4 مانگ بووە".
ناوبراو لە ساڵی 2020دا، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركراوه و پاشان سزای سێدارەی بەسەردا سەپاوە.
له كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: تاوه‌كو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵەش، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە لە میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی ئەو حکوومەتەدا بڵاو نەکراوەتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.