کەمێک پێش ئێستا؛ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 دەستی پێ کرد.
ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 03ـی 2023 ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بۆ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023 کۆ دەبێتەوە، بەپێی گوتەی زیا ناسری ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ئەمەش لەدوای ئەوە دێت کە دوێنێ یەکشەممە تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق تەواوبوونی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2023ـی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە.
هەر دوێنێ یەکشەممە شاندێکی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش گەیشتە بە غدا، لەمبارەیەوە د. جوتیار عادل گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: گفتوگۆ لەبارەی پڕۆژەیاساى نەوت و گاز دەکرێت، ئەمەش کۆمەڵێک کێشە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر دەکات.
سەبارەت بە بودجەش د. جوتیار عادل جەختی کردەوە کە پڕۆژه‌یاسای بودجه دوای گفتوگۆیه‌كی دوور و درێژ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵی، ئه‌وه‌ی كه پێویست بوو، وەکوو شایستە و مافی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه؛ ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ش کۆمەڵێک كێشه له‌نێوان هه‌ردوو لادا چاره‌سه‌ر ده‌كات؛ حكوومه‌تی فیدراڵی ماوه‌یه‌ک بودجه‌ی نه‌بووه، ئه‌وه‌ش کاریگەری له‌سه‌ر ئاستی پهیوەندییهكان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هەیە كه پێویسته بۆ ده‌ستنیشانكردنی پشكی هه‌رێمی كوردستان پشت بە سەرژمێری ببەستێت.
گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە هه‌ندێک ئەنجام ده‌ستكه‌وتی باش بوون بۆ هه‌رێمی كوردستان، وه‌كوو هه‌ژماركردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و پشتیوانیی هێزی پێشمه‌رگه له چوارچێوه‌ی خه‌رجی سیادی و دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە خه‌رجی حاكمه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.