Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:45

د. جوتیار عادل: حکوومەت پاڵپشتیی پڕۆسەی هەڵبژاردن دەکات

کوردستان TV
100%

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی حکوومەت بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن نیشان دەدات و دەڵێت، حکوومەت هه‌موو ئاماده‌كارییه‌كی بۆ هەڵبژاردن کردووە.

د. جوتیار عادل، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەبارەی بابەتی ئامادەکارییەکانی حکوومەت بۆ هەڵبژاردن ڕایگەیاند: هه‌موو ئاماده‌كارییه‌ک بۆ هەڵبژاردن كراوه،‌ وه‌كوو پێداویستییه‌كانی بودجه‌ و ڕه‌خساندنی كه‌شێكی ئه‌رێنی و ئه‌منیی پارێزراو.

سەبارەت بە پشتگیریی دارایی حکوومەت بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیە، ڕاشیگەیاند: حكوومه‌ت ئامادەیە پاڵپشتیی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ بكات و هه‌ر پێویستییه‌ک هه‌بێت له‌ڕووی لۆجستی و دارایییەوە پشتگیریی دەکات.

گوتەبێژی حکوومەتی هەرێم ئاماژەشی بەوە دا کە "دوای ده‌ستنیشانكردنی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن، ڕێوشوێنەکانی دیکە دەگیرینەبەر".

دوای کۆبوونەوەی هەردوو دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەگەڵ نوێنەری لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی پڕۆسەی هەڵبژاردنەوە، وەک لە کۆبوونەوەکە بڕیار درا، ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان کۆ دەبنەوە و تاوتوێی ئەنجامدانی هەڵبژاردن دەکەن و لایەنە سیاسییەکان جەخت لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەمساڵدا، دەکەنەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.