Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:36

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە شاندێکی قوتابییانی ئەکادیمیای دیپلوماتی ڤییەنا کرد

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 13ـی 03ـی 2023 پێشوازی لە شاندێکی قوتابییانی ئەکادیمیای دیپلوماتی ڤییەنا کرد.

شاندەکە خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانیکردنی هەرێمی کوردستان نیشان دا کە ئەمە شەشەمین شاندی قوتابییانی ئەکادیمیاکەیە لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا، سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە. هەروەها ستایشی پێشکەوتن و ئاوەدانیی و دۆخی بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی هەرێمی کوردستانیان کرد.

لە وەڵامی پرسیاری ئامادەبوواندا سەرۆکی حکوومەت باسی لەدوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە کرد و تیشکی خستەسەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم لە بوارەکانی هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و دەستپێکردنی پرۆسەی پارەدانی دیجیتاڵی.

سەرۆکی حکوومەت لە دیدارەکەدا هەروەها ئاماژەی بە پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.