Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 20:33

سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی هه‌ولێر ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ سه‌ردانی هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. 
سبەی سێشەممە14ی3ی2023، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق،  سەردانی ھەولێر دەکات کە لە میانیدا لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت لە میانی کۆبوونەوەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەرپرسانی باڵای ھەرێمی کوردستان، ژمارەیەک پرسی گرنگ تاوتوێ بکرێن لەنێوانیاندا، پەیوەندییەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا، ھەروەھا ھەوڵە ھاوبەشەکان بۆ چارەسەرکردنی  ئه‌و كێشانه‌ی له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه‌ گفتوگۆی له‌سه‌ر ده‌كرێت. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.