Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:13

سەرۆک بارزانی سوپاسی گەل و دەوڵەتی فەڕەنسا ده‌كات کە هەمیشە پاڵپشت و دۆستێکی گەورەی گەلی کوردستان بوونە

کوردستان TV
100%


سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدڕاسیۆنی نیشتیمانیی جەنگاوەرانی دێرینی فەڕەنسا دەکات.
ڕۆژی دووشەممە 13ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندی فیدڕاسیۆنی نیشتیمانیی جەنگاوەرانی دێرینی فەڕەنسا کرد کە پێکهاتبوو لە فیلیپ دولارب سکرتێر و سێناتۆر لوی دوڤێرنوا و جەنەڕاڵ تینۆدۆر ئارفارا ئەندامانی فیدڕاسیۆن.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ خەبات و ماندووبوون و قوربانیدانی سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە و گەلی کوردستان هەبوو و جەختیان لە بەردەوامیی دۆستایەتی و پەیوەندی و برایەتیی نێوان گەلی فەڕەنسا و گەلی کوردستان کردەوە.
هەروەها بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی خەباتی پێشمەرگە و فراوانکردنی پەیوەندی نێوان گەلی کوردستان و گەلی فەڕەنسا کۆمەڵێک بیرۆکە و پێشنیاریان خستەڕوو.
هەر لەو کۆبوونەوەیەدا سەرۆک بارزانی دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەل و حکوومەتەکانی فەڕەنسا بە مێژوویی و دێرین وەسف کرد و وێڕای ئاماژەدان بە چەندین نموونەی مێژوویی و سەردانی سەرۆک هۆڵاند و سەرۆک ماکرۆن، سوپاسی گەل و دەوڵەتی فەڕەنسای کرد کە هەمیشە پاڵپشت و دۆستێکی گەورەی گەلی کوردستان بوونە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.