سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان راگه‌یاندراوێكی سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایى په‌رله‌مان بۆ پێكهێنانى لێژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یاندراوه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستاندا هاتووه" پابه‌نده به‌جێبه‌جێكردنى یاسای به‌رده‌وامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره (12)ى ساڵى 2022 و زه‌مینه‌سازیى سیاسى و یاسایى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان له‌كاتى دیاریكراودا".
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه"بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش وێڕاى پشتیوانیى ته‌واو له ڕه‌وتى گفتوگۆكانى فراكسیۆن و لایه‌نه سیاسییه‌كان، پێشوازى له به‌ره‌وپێشچوونى ڕێوشوێنه و ته‌كنیكییه‌كانى ئاماده‌كردنى پڕۆژه‌ى هاوبه‌ش بۆ هه‌موارى یاسای هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، ڕایده‌گه‌یێنین كه له ئاستى زه‌مینه‌سازیى یاسایى، سه‌رجه‌م ئه‌و پێشنیازه‌یاسایانه‌ى كه پێشتر له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌كانه‌وه پێشكه‌ش كرابوون ئاراسته‌ى لێژنه‌ى یاسایى په‌رله‌مان كراوه، بۆ ده‌ستپێكردنى هه‌نگاوه كردارییه یاساییه‌كان و دروستكردنى سازانى نیشتمانى له‌نێوان فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان. له‌و ڕوانگه‌یه‌وه په‌رله‌مانى كوردستان ڕۆژى چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتى 15ی3ی2023 كۆبوونه‌وه‌یه‌كى ئاسایى بۆ پێكهێنانى لێژنه‌ى تایبه‌ت به كاراكردنه‌وه‌ى كۆمیسیۆن ئه‌نجام ده‌دات".
له‌كۆتاییدا راگه‌یاندراوه"بۆیه داوا له هه‌موو لایه‌ن و فراكسیۆنه‌كان ده‌كه‌ین، ده‌ستوبرد بكه‌ن له گه‌یشتن به لێتێگه‌یشتنى هاوبه‌ش له‌پێناوى خێراتركردنى پرۆسه‌ى ئاماده‌كاریى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌مساڵدا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.