دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به دیناری عێراق له بۆڕسه و نووسینگه‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له هه‌رێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه بینی.
كه‌مێك پێش ئێستا نرخی 100 دۆلار له نووسینگهكهكانی گۆڕینه‌وه‌ی دراو له شاری هه‌ولێر گه‌یشته 154 هه‌زار و 400 دینار، له شاری سلێمانیش به 154 هه‌زار و 700 دینار بوو.
له شاری به‌غدای پایته‌ختیش به‌هه‌مانشێوه نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دینار به‌راورد به رۆژانی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زی، به‌جۆرێك ئێستا 100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رامبه‌ره به 154 و 200 دینار.
هۆكاری دابه‌زینی ئه‌مڕۆی نرخی دۆلار په‌یوه‌ندی به پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی عێراقه‌وه هه‌بووه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران په‌سند كرا.
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی بۆ ماوه‌ی 3 ساڵی داهاتوو په‌سند كرد كه بۆ هه‌ر ساڵێك 200 ترلیۆن دینار دیاریكراوه، بێگومان ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین پڕۆژه‌یاسای بودجه‌یه له مێژووی عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.