ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م به فه‌رمی بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ خوێندن و قسه‌كردنیان به زمانی ئۆكڕاینی له شاری زابۆریژیا ده‌ركرد و بڕیاره‌كه‌ش له رۆژی 1ی ئه‌یلوولی داهاتووه‌وه ده‌كه‌وێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئێلینا شابۆرۆفا وه‌زیری په‌روه‌رده و زانست سه‌ر به ڕووسیا له ناوچه‌ی زابۆریژیا ڕایگه‌یاند: بۆ له‌مه‌ودوا دایك و باوكان سه‌رپشك ده‌كرێن كه منداڵه‌كانیان به زمانی ڕووسیا یاخود ئۆكڕاینی له قوتابخانه‌كان بخوێنن.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و منداڵانه‌ی ئاره‌زوو ده‌كه‌ن خوێندنیان به زمانی ڕووسی بێت، له قوتابخانه‌كان بۆ ماوه‌ی 9 كاتژمێر ته‌نیا زانست و ئه‌ده‌بی ڕووسی ده‌خوێنن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك زمانی ئۆكڕاینی ناخوێنن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه رۆژی 30ی ئه‌یلوولی پارساڵ، ڤلادیمێر پووتین سه‌رۆكی رووسیا به فه‌رمی چوار شاری گه‌وره و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ریان خسته سه‌ر وڵاته‌كه‌ی، شاره‌كانیش بریتی بوون له دۆنیتسك و لۆگانسك و زابۆریژیا و خێرسۆن.
هه‌ر ئه‌و كات پووتین به‌ڵێنی به دانیشتووانی ئه‌و چوار شاره دا پڕۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه ڕووخێنراوه‌كانیان ده‌ست پێ بكات و هاووڵاتییانیشی دڵنیاكرده‌وه كه وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی ڕووسیا ئارامی و ته‌ناهی شاره‌كان بپارێزێت، جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئیتر بۆ له‌مه‌ودوا هاووڵاتییانی هه‌ر چوار ناوچه‌كه هاووڵاتی ڕووسین و ڕه‌گه‌زنامه و ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاته‌یان پێ ده‌درێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.