Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:05

پۆلیس ده‌ستگیركردنی به‌نزین دزه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی ئه‌و تۆمەتبارەی ڕاگه‌یاند كه‌ بەنزینی لە ئۆتۆمبێل دەکرد و پارەی نەدەدا و ڕای ده‌كرد.

پۆلیسی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان - نووسینگەی خەبات، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (ک. م. م) دەستگیر کرد کە لە بەنزینخانە پاش تێکردنی بەنزین پارەی نەدەدا و ڕای دەکرد.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دەست بەسەر ئۆتۆمبێلی دزه‌كه‌شدا گیرا لە جۆری (میتسۆبووشی/ گڵاند).

پۆلیسی هه‌ولێر جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تۆمەتباره‌كه‌ ئێستا بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (446) لە یاسای سزادان ڕاگیراوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.