لە دووەمین ساڵیادی کۆچی دوایی مێژوونووسی ناوداری كوردستان دکتۆر کەمال مەزهەر ئەحمەد، ئەمڕۆ لە ڕيورەسمێکی شایستەدا لە هۆڵی هۆتێل رۆتانا لە هەولێر، رێوڕەسمی ناساندن و دابەشکردنی کۆبەرهەمی کتێبەکانی بەڕێوەچوو کە لەسەر ئەرکی سهرۆكی ههرێمی كوردستان چاپکراون.
لە مەراسیمەکەدا کە بەرپرسانی دەزگا و دامەزراوە کولتورییەکان و ژمارەیەکی بەرچاوی ئەکادیمیست و رۆشنبیران ئامادەی بوون، وتاری نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی لەلایەن ئاریان فەرەج بەڕێوبەری فەرمانگەی کاروباری میدیا لە نووسینگەی سەرۆکی هەرێم خوێنرایهوه.
ههر له مهڕاسیمهكهدا وتاری بنەماڵەی دکتۆر کەمال مەزهەرلەلایەن دکتۆر هەندرێن سۆران و وتەیەک لەلایەن هاوژینی رەوانشاد پێشکەش کرا.
بنەماڵەی مێژوونووسی گەورە دکتۆر کەمال لە وتارەکەیاندا سوپاس و ستایشی نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکایەتیی هەرێمیان کرد بۆ بایەخدانیان بە بەرهەم و ڕەنجی دکتۆر کەمال مەزهەر.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.