باره‌گای بارزانی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی مام چه‌تۆ دێڵزه‌یی كرد كه له ڕووداوه هاتوچۆكه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ دووشه‌مدا 5 كه‌س له خانهوداكهی گیانیان له‌ده‌ست دا.
باره‌گای بارزانی له په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: مام چه‌تۆ دێڵزه‌یی به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێنج كه‌س له خانه‌واده‌كه‌تانمان بیست كه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیله‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و خزمانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین، هه‌روه‌ها گیانی خوالێخۆشبووان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات.
ده‌قی په‌یامه سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی باره‌گای بارزانی بۆ مام چه‌تۆ دێڵزه‌یی:-
به‌ناوی خودای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێز مام چه‌تۆ دێڵزه‌یی،
به‌داخێكی زۆره‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی پێنج كه‌س له خانه‌واده‌كه‌تانمان بیست كه به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی ئۆتۆمبیله‌وه گیانیان له ده‌ستداوه.
سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده و خزمانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له خودای گه‌وره داواكارین دڵنه‌وایی و ئارامیتان پێببه‌خشێت و گیانی خوالێخۆشبووان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به به‌هه‌شتی به‌رینیان شاد بكات و شیفای خێر و سه‌لامه‌تی به برینداره‌كان بگه‌یه‌نێت.
إنا لله وإنا اليه را‌جعون
باره‌گای بارزانی
13ـی ئاداری 2023
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.