به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م هۆشدارییه‌كی بڵاو كرده‌وه كه شه‌پۆڵێكی بارانبارین سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه و لێزمه باران و هه‌وره تریشقه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌بێت و ئه‌گه‌ری دروستبوونی لافاویش هه‌یه.
كه‌شناسی له هۆشدارییه‌كدا ڕایگه‌یاند: رۆژى چوارشەم کاریگەرى نزمەپاڵەپەستۆى تورکیا ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات، شەپۆڵێکى بارانبارین تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
ڕاشیگه‌یاند: لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵەدا ئاستى دابارین لە تەواوى ناوچە جیاجیاکانى هەرێم بەرێژەى مامناوەند و هەندێ کات لێزمە باران دەبێت لەگەڵ هەورە تریشقە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: زۆرترین رێژەى باران بارینی شه‌پۆڵه‌كه لە سنوورى پارێزگاى دهۆک و ناوچەشاخاوییەکان و قەزا و ناحییەکانى پارێزگاکە دەبێت بە بەراورد بە ناوچەکانى تر.
كه‌شناسی هۆشداریشی دا كه لە کاتى دابارین پێشبینى بەرزبوونەوەى ئاستى ئاو و لافاویش دەکرێت.
سه‌باره‌ت به ڕۆژی پێنجشه‌م، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند كه کاریگەرى شه‌پۆڵه‌كه هه‌ر ده‌مێنێت، به‌ڵام لە ناوچەكان بەرێژەیهكی کەمتر باران دەبارێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه دا كه لەگەڵ هاتنى شۆپۆڵهكه، بارستە هەوایەکى ساردیشی له‌گه‌ڵ ده‌بێت كه پێشبینی ده‌كرێ پلەکانى گەرما بۆ (4-6 ) پلە نزم ببنه‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئەگەرى بارینى تەزرەش هەیە.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه كاریگه‌ری شه‌پۆڵه‌كه لە کاتەکانى ئێوارەی رۆژی پێنجشه‌م کۆتایی دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.