به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كاره‌بای ڕاپه‌ڕین ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاگادارییه‌كی بۆ هاووڵاتییان بڵاو كرده‌وه و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه كه هه‌ر كه‌سێك له ماوه‌ی 15 رۆژدا پاره‌ی قه‌رزی كاره‌با نه‌داته‌وه، كاره‌باكه‌ی له‌سه‌ر ده‌بڕێت.
بەشی فرۆشتنی وزە سه‌ر به بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای ڕاپەڕین ڕایگه‌یاند: ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا لە سنووری دەڤەری ڕاپەڕین دەكه‌ینه‌وه، هەرهاوبەشێکی کارەبا (ماڵ، بازرگانی، پیشەسازی و کشتوکاڵی) قەرزداری پارەی کارەبا بێت و قەرزەکەی لە سەرووی 500 هه‌زار دینارەوە بێت، پێویستە لە ماوەی (15) ڕۆژدا سەردانی فەرمانگەی کارەبا بەشی فرۆشتنی وزەی کارەبا بکات بەمەبەستی دانی قەرزی پارەی کارەبا.
ڕاشیگه‌یاند: ئەگەر هاووڵاتییان لەو ماوەیەی بۆیان دیاری کراوە، قەرزی کارەبا نەده‌نه‌وه ئەوە کارەباکەی دەبردرێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاره‌بای ڕاپه‌ڕین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هاوبه‌شه‌كه تاکو پارەی کارەباكه نەداته‌وه، کارەباکەی بۆ ناگەڕێنرێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.