به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئه‌مڕۆ دووشه‌م ده‌ستگیركردنی كه‌سێكی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه و ڤیدیۆی نه‌شیاوی ئافره‌تانی ده‌كرد.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ڕایگه‌یاندووه: لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک، هێزەکانمان لە بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ بە هاوکاری بەشی نەهێشتنی تاوانی ڕاپەڕین، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد کە هه‌ڵسابوو بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی نەشیاوی ئافرەتان لەبەرامبەر وەرگرتنی بڕێک پارەدا.
ڕاشیگه‌یاندووه: دوای دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبارەکە، لەبەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە دانی ناوە بە تاوانەکەیدا.
ئاماژه‌شی دا: ئێستا تۆمه‌تباره‌كه بە بڕیاری دادوەر و بە ماددەی 430 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیر کراوه و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.