Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 00:50

شەپۆڵێكی بەفروباران بارين بەڕێوەیە .. بزانە لەچ كاتێكدایە ؟

کوردستان TV
100%

زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینی كراو لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلەدا لەسنوری پارێزگای دھۆك ، ھەولێر ، موسڵ دەبێت و بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا دەبارێت.
ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە سبەی چوارشەمە 15-3-2023 لە ئەنجامی كاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست و سوور لەسەر ناوچەكانمان ئاسمانی ھەرێم بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەكاتەكانی بەیانییەوە سەرەتا تاوە باران و ھەورە بروسكە لەناوچەكانی سنوری پارێزگای دھۆك و موسڵ دەستپێدەكات ،لەنێوان كاتەكانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە كاریگەری چالاكتر دەبێت بۆ لێزمە باران و ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ئەبێت لەناوچە نزمەكانی سنوری پارێزگای دھۆك و بەتایبەت موسڵ .
هەروەها دەڵێت: لەكاتەكانی ئێوارە و شەودا كاریگەری ئەم ناسەقامگیرییە درێژ ئەبێتەوە بۆ ناوچەكانی سنوری پارێزگای ھەولێر و كەركوك و سلێمانی و ھەڵەبجە و كەركوك و ئیدارەی گەرمیان و راپەرین لە زۆربەی ناوچەكان ھەورە تریشقە چالاك ئەبێت لەگەڵ ناوبەناو لێزمە باران و تەرزە بەرێژەی جیاواز بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە نزماییەكاندا.   
دەشڵێت: زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینی كراو لەماوەی كاریگەری ئەم شەپۆلەدا لەسنوری پارێزگای دھۆك ، ھەولێر ، موسڵ دەبێت بەجیاوازی ناوچەكان لەنێوان 20 تا 70 ملیممەتر ئەگەری بارانبارین دەەبێت .
 ئاماژەی بەوەشداوە كە بۆ رۆژی پێنجشەمە 16-3-2023 كاریگەری ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە بەشێوەی بارانی زستانەیی و پچڕ پچر ِبە رێژەی مامناوەند لەسەر ناوچەكانمان ئەمێنێتەوە لەگەڵ ھاتنی بارستە ھەوایەكی سارد و نزمبوونەوەی پلەكانی گەرما بەرێژەی 6 تا 8 پلە و بارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەكاندا .
هاوكات دەستەی كەشناسی عێراق پێشبینی دەكات كە لە رۆژانی داهاتوودا ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ و لافاو هەیە.

هەروەها كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی شارەكانی هەرێمی كوردستان بەم شێوەیە دەبێت.
ئەمڕۆ سێ شەممە 14- 3- 2023
كەش/ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی پروشكە باران لە هەندێ شوێنی جیا جیا.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو. 
خێرای با / 10 – 20  كم/س. 
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات
مەودای بینین / 6 - 9 كم 
پلەكانی گەرما / لەسەر نەخشەدا ئاماژەیان پێدراوە .
سبەی چوار شەممە 15- 3- 2023
كەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی بارانی مام ناوەند سەرەتا لە ناوچەكانی باكوری رۆژئاوای هەرێم دەست پێدەكات لە دوایی نیوەرۆ هەموو ناوچەكان دەگرێتەوە وە رێژەی باران بارین زیاد دەكات و هەورە تریشقە و تەزرەی لەگەڵدا دەبێت.  لە كاتەكانی شەودا باران بارین بە لێزمە دەبێت بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەكانی دهۆك و ئیدارەی راپەرین و سلێمانی و گەرمیان.
پلەكانی گەرما / نزیك دەبێتەوە لە تۆماركراوی رۆژی پێشوو. 
خێرای با / 10 – 20  كم/س. هەندێكجار خێرایی با لە كاتی باران بارین چاڵاك دەبێت بۆ سەرووی ٣0كم/س.
ئاراستەی با / باشوری خۆرهەڵات
مەودای بینین / 5 - 8 كم 
بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 24 
سلێمانی : 23
دهۆك : 22 
كەركوك : 26
هەڵەبجە : 24
زاخۆ : 23
سۆران : 23
گەرمیان : 26
بەشی پێشبینی / 14- 3- 2023
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.