له شاری بۆكان له كوردستانی ئێران دوو هاووڵاتی كورد له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕفێندران.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: دوێنێ دووشه‌ممه13ی3ی2023 دوو هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوەکانی هیوا ڕەحیمپوور، پەرستاری یەکێک لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە و سەلاحەدین شەریفی، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێرانه‌وه ڕفێندراون.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار كه به‌هه‌نگاوی راگه‌یاندووه، سەلاحەدین شەریفی لە کاتی سەردانکردنی یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکان ڕفێندراوە و هەر دوو هاووڵاتی بەبێ بەڵگە و مۆڵەتی دادوەری ڕفێندراون.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" ئەو دوو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە و تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لە هۆکاری ڕفاندن و ئەو تۆمەتانەی دراوتە پاڵیان لە بەردەستدا نییە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.