Erbil 38°C پێنجشەممە 09 کانوونی دووەم 00:51

شەڕێكی خوێناوی لە ناوەڕاستی بەخموتی ئۆكراینا بەردەوامی هەیە

درێژترین و خوێناویترین شەڕە
کوردستان TV
100%

لە نێوان شەڕ و پێكدادانەكان لە شاری بەخموت لە ئۆكرانیا و پەرەسەندنی زیانەكانی نێوان هێزەكانی ڕووسیا و ئۆكرانیا، كیێڤ بەڵێن دەدات كە مۆسكۆ ڕووبەڕووی "بنبەست" دەبێتەوە لە هەوڵەكانی بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوچەی دۆنباس لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەكە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی تایمز، گوندی مێنكیڤكا دوایین ناوچەیە كە لەلایەن هێزەكانی ئۆكرانیاوە كۆنترۆڵ دەكرێت لەسەر ڕێگای خێرا لە باكوری باخموت، هێزەكانی ڕوسیاش بە سەرۆكایەتی گروپی "ڤاگنەر" سەرقاڵی شەڕن لەگەڵ بەرگریكارەكانیان لەودیو ڕووباری باخموتۆڤكا. 
بەگوێرەی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی، شەڕی توند لەنێوان هێزەكانی ڕووسیا و هاوتا ئۆكراینییەكانیان بۆ كۆنترۆڵكردنی ناوەندی شاری بەخموت بەڕێوەدەچێت، كە بووەتە هۆی زیادبوونی زیانەكانی هەردوولاو درێژترین و خوێناویترین شەڕە .
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز.مۆسكۆ ڕایدەگەیەنێت، كۆنتڕۆڵكردنی بەخموت چاڵێك لە بەرگرییەكانی ئۆكرانیا دروست دەكات، هەروەها هەنگاوێك دەبێت بۆ كۆنترۆڵكردنی تەواوی ناوچەی پیشەسازی دۆنباس كە ئامانجێكی سەرەكییە لە شەڕەكەدا. 
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.