Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:00

ئەمڕۆ سەرۆك وەزیرانی عێراق دەگاتە هەولێر

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات
کوردستان TV
100%

بڕیار وایە ئەمڕۆ سێشەممە 14ی ئازاری 2023، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق ،سەردانی هەولێری پایتەخت بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.
سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەمیانەی سەردانەكەیدا بۆ هەولێر، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوەو تاوتوێی ژمارەیەك پرسی گرنگ دەكەن.
هەر سەبارەت بە سەردانەكەی سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات، فەرمانگەی میدیاو زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاویكردۆتەوە كە  ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی ئاداری 2023، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر، پێشوازی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق دەكات.
ئاماژەی بەوەشداوە كە لەو سەردانەیدا سەرۆكوەزیرانی عێراق، لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆدەبێتەوە و چەندین پرسی گرنگیی تایبەت بە هەولێر و بەغدا تاوتووێ دەكرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.