Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:04

هەولێر..لە ساڵیادی لە دایكبوونی بارزانی نەمر هەڵمەتێكی فراوانی دارچاندن بەڕێوە چوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سیشەمە 2023.3.14، بە بۆنەی ساڵیادی لە دایكبوونی بارزانیی نەمر، ڕێبەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد، لە ژێر چاودێری و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری بڵند ئیسماعیل، بەرپرسی لقی2 و هێمن قادر و مەسعودكاڕەش، جێگرانی پارێزگار و ئەكرەم ئەحمەد، یاریدەدەری پارێزگار و نەبەزعەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند و ئاری نانەكەلی، جێگری بەرپرسی مەكتەبی ڕێكخستنی هەولێری پارتی و دكتۆر ئیدریس هەركی، سەرۆكی زانكۆی پۆلۆتەكنیكی هەولێر و ڕاوێژكارانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و سەرۆكی شارەوانی هەولێر و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی حزبی و حكومی، لەڕێورەسمێكدا بەڕێوبەرایەتی ئەندازە و پاركەكانی هەولێر هەڵمەتێكی فراوانی دار چاندن لە گەڕەكی 8 حسارۆكان بەڕێوە چوو.


لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر، ئاماژەی بەوەدا دارچاندن لەو ڕۆژەدا نیشانەی وەفاداریمانە بۆ ڕابەری بزاڤی رزگاریخوازی گەلی كورد بارزانیی نەمر، بەو هۆیەشەوە ژینگەی وڵاتەكەمان گەشەی پێدەدرێت، ساڵانەش لە هەرێمی كوردستان ئەم هەڵمەتە بەڕێوە چووە، بەڵام ئەم ساڵ هەوڵدەدەین پارێزگاری لەدارەكان بكەین، بۆئەوەی ژینگەی شارەكەمان بە پاكی بهێڵینەوە.


 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.