مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له باره‌ی سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ هه‌ولێر بڵاوكرده‌وه.
له په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تدا كه له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه: بەخێرهاتنی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقی فیدڕاڵ دەکەم لە یەکەم سەردانی فەرمیدا بۆ کوردستان.
مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاندووه: نیازپاکی بەڕێزیان گرنگە بۆ گەڕاندنەوەی متمانە. پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی فیدڕاڵی و پێشکەوتن لە بابەتی وزە بناغەیە بۆ پەیوەندییەکی نوێی پتەو.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" با لەسەر ئەم بنەمایە، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بکەین".
نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه14ی3ی2023 محه‌ممه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر و له‌فرۆكه‌خانه له‌لایه‌ن مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لێكرا.
سوودانی له سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ل به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌بێته‌وه و تاوتوێی ئه‌و كێشه و گرفتانه ده‌كرێت كه له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.