Erbil 38°C چوارشەممە 08 کانوونی دووەم 07:42

سەرۆکی هەرێمی کوردستان نامەیەکی لە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پێگەیشت

کوردستان TV
100%

لە نامەیەکدا وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دووپاتی کردۆتەوە کە هاريكارى و هاوبه‌شييه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه.

ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 03ـی 2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، نامه‌يه‌كى له‌ ئه‌نتۆنى بلينكن، وه‌زيرى ده‌روه‌ى ئه‌مه‌ريكاوه‌ پێگه‌يشت.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆکی نامەکەی خستووەتەڕوو، ڕایگەیاند: بلینکن تيايدا خۆشحاڵيى خۆى به‌ گفتوگۆى له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ده‌ربڕيوه‌ له‌ ميانى كۆنفرانسى ئاسايشى ميونشندا له‌ شوباتى ڕابردوو‌.

ڕاشیگەیاند: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئاماژه‌ى به‌وەش‌ داوه‌ كه‌ ئه‌وه‌ ده‌رفه‌تێک بووه‌ بۆ جه‌ختكردنه‌وه‌ له‌ پێويستيى چاره‌سه‌ركردنى يه‌كجاره‌كيى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به‌ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن‌.

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە له‌ نامه‌كه‌يدا بلينكن دووپاتى كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ريكا هاريكارى و هاوبه‌شييه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ عێراقى فيدراڵى و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش داوە کە وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا لە نامەکەیدا پابه‌نديى به‌رده‌واميى پشتگيريى به‌هێزى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق و سه‌قامگيرى و ئاسايش و سه‌روه‌ريى عێراق، ده‌ربڕيوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.