Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:25

سەرۆک بارزانی نیوەڕۆخوانێکی بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ساز كرد

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق بیروڕایان لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەکانی حکوومەت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەکان ئاڵوگۆڕ کرد.

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ سێشەممە 14ـی 03ـی 2023 لە سەڵاحەدین نیوەڕۆخوانێکی بۆ محەمەد شیاع سوودانی و شاندی یاوەری ساز كرد.

هەر لەو نیوەڕۆخوانەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و هەنگاوەكانی حكوومەتی عێراق و جێبەجێكردنی ڕێككەوتننامەكان ئاڵوگۆڕ كران و جەختیش لە چارەسەركردنی گرفتەكان لەسەر بنەمای دەستوور كرایەوە.

هەروەها سەرۆک بارزانی پاڵپشتیی خۆی بۆ حكوومەتی عێراقی دووپات كردەوە و هیواشی خواست ئیرادەی هەموو لایەنە سیاسییەكان بە ئاراستەی چارەسەركردنی كێشەكان و سەقامگیری بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.