وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە کە 400 ملیار دینارەکە بۆ مووچە هاتووە و بۆ هیچ بابەتێکی دیکە خەرج ناکرێت.
ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: لێکتێگەیشتنی هەردوو حکوومەتی هەرێم و بەغداد لە ئاستێکی پێشکەوتوودایە و ڕێککەوتن لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی لە 12.67% کراوە تاوەکوو کاتی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان کە بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ئەنجام بدرێت، دواتر لەسەر بنەمای ئەو سەرژمێرییە مامەڵە لەگەڵ پشکی هەرێمی کوردستان دەکرێت، هیوای خواست بەزوویی لە پەرلەمانی عێراق پەسەند بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
سەبارەت بە بابەتی خەرجکردنی 400 ملیار دینارەکە وەزیری دارایی و ئابووری جەختی کردەوە کە 400 ملیار دینارەکە بۆ مووچە هاتووە و بۆ هیچ بابەتێکی تر خەرج ناکرێت.
وەزیری دارایی و ئابووری لە درێژەی لێدوانەکەیدا دڵنیایشی بە هاووڵاتییان دا کە مووچەی مانگی ئازار لە کاتی خۆیدا دابەش دەکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.