Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:33

بانکی ناوەندی ڕێکاری نوێی لەبارەی دۆلارەوە ڕاگەیاند

کوردستان TV
100%

بانکی ناوەندی عێراق پاکێجی سێیەمی بۆ ئاسانکاری لە بەدەستهێنانی دۆلار دەرکرد و لە بڕیارێکی دا ڕایگەیاند، لەمەودوا ئەو کەسانەی مەبەستی گەشتکردنیان هەبێت تەنیا 2 هەزار دۆلاریان بەشێوەی نەختێنەیی پێ دەفرۆشرێت.

بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیەنراوێکی لەبارەی دۆلارەوە بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە، بە ئامانجی ئاسانکاری بۆ بەدەستهێنانی دۆلار بۆ ئەو هاووڵاتییانەی ئارەزووی گەشتکردن دەکەن بۆ دەرەوەی، نرخی ئاڵوگۆڕی فەرمی بۆ هەر دۆلارێک بە بڕی 1320 دەبێت و لە ڕێگەی نەختینەیی و کارتی ئەلیکترۆنییەوە پێیان دەفرۆشرێت.

ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو هاووڵاتییە عێراقیانەی مەبەستی گەشتکردنیان هەبێت، تەنیا 2 هەزار دۆلاریان بەشێوەی نەختێنەیی پێ دەفرۆشرێت.

بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەگەر گەشتیار بڕی زیاتری پێویست بوو لەو بڕەی دیاریکراوە، دەتوانێت لە ڕێگەی ئەم کارتانە بەدەستی بخات:- Prepaid Cards، توانای تێکردنەوەی تاوەکوو 10 هەزار دۆلاری هەیە، هەروەها Credit Cards بڕی دۆلار لەم کارتەدا بە گوێرەی پۆلینی كارتەكان دەبێت ( سیلڤەر، گۆڵد و پلاتینۆم) یان  Debit Card کە ئەم جۆرەیان پەیوەستە بە هەژمارێكی فەرمی لە بانكەكانەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.