Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 11:47

لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان هەماهەنگ بوو لە بەڕێوەچوونی پێشبڕکێی کراوەی پایسکل سواری کوڕان و کچان

کوردستان TV
100%

ڕاگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممه14ی3ی2023، بەئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و  د.ئاڵان قادر رەسول ئەمینداری گشتی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان، ئامادەبوونی سەرۆک و جێگر و ئەندامان له یەکێتی پایسکل سواری کوردستان، پێشبڕکێی پایسکل سواری کوردستان بۆ کوڕان و کچان لەژێر چاودێری و سەرپەرشتی یانەی ئەسپ سواری هەولێر  لە گۆڕەپانی یانەدا بەڕێوەچوو.

ڕاشیگەیاند: لەو پێشبڕکێیەدا یەکێتی ناوەندی پایسکل سواری کوردستان و هەولێر هەماهەنگ بوون بۆ بەرێوەچوونی پێشبڕکێیەکە.

ئاماژەی بەوەش دا کە لە پێشبڕکێیەکەدا کە بە بەشداری 30 یاریزانی کوڕ و کچ بەڕێوەچوو، ئەمینداری گشتی و جێگری سەرۆکی یەکێتی پایسکل سواری کوردستان خەلاتی پالەوانێتییەکەیان بەسەر پالەوانان دابەشکرد.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.