Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:53

کەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز ڕاگەیەنرا

کوردستان TV
100%

شارەزایەکی کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانی نەورۆز ئاماژەی بەوە داوە کە ئەگەری بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت.

ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی سەبارەت بە کەشوهەوای نەورۆز و هەفتەی ئایندە بە گشتیی ڕایگەیاند: چالاکی نزمەپاڵەپەستۆکان لەسەر ناوچەکانمان زیاتر بووە لەھەفتەی ئایندەشدا بەتایبەت لە ڕۆژی یەکشەممەوە 19ـی 03ـی 2023 پێشبینی دەکرێت نزمەپاڵەپەستۆیەکی نوێ لە دەریای ناوەڕاستەوە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەکە بەفراوانی چالاک ببێتەوە کە ئەگەر ھەیە تاوەکوو کۆتایی ئەو ھەفتەیە یان ماوەیەکی زیاتر ئەم نزمەپاڵەپەستۆیە لەسەر ناوچەکە بمێنێت و جێگیر ببێت.

ڕاشیگەیاند: ئەمەش دەبێتە ھۆی بەردەوامی چڕبوونەوەی ھەور و بارانبارین لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستاندا.

ئەو شارەزایەی کەشناسی ئاماژەی بەوەش دا کە لەو ماوەیەدا ڕۆژانە بەتایبەت لە کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری بارانبارین زیاتر دەبێت، بەشێوەی چالاکبوونی ھەورەبروسکە و تاوەباران بە ڕێژەی جیاواز لە ناوچەی جیاجیادا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.