محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق لەبارەی سەردانەكەی بۆ هەولێر و دیدار و كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێم، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر پەیامێكی بڵاوكردەوە.
سوودانی نووسیوویەتی: لە شاری هەولێر گفتوگۆی بەرهەمدار و بنیاتنەرمان لەگەڵ سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەنجامدا.
سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە كە كاردانەی ئەرێنی لەگەڵ هەنگاوەكانیان بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكوومەتەكەی بەدیكردووە و نووسیوویەتی "هەستمان بە خواستێكی جیددی كردووە بۆ پێكەوە كاركردن لەپێناو بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی ئازیزمان لە هەموو شوێنێكدا".
نیوەڕۆی دوێنێ سێشەممە، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆكوەزیرانی عێراق، گەیشتە هەرێمی كوردستان و بە گەیشتنی بۆ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر لەلایەن سەرۆكوەزیرانی ھەرێمی كوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازیی لێكرا.
بزانە سەرۆكوەزیرانی عێراق چۆن باسی سەردانەكەی بۆ هەولێر دەكات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.