Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 02:30

سێ تۆمەتبار دەستگیركران

کوردستان TV
100%


مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سیتەك بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك سێ تۆمەتباریان دەستگیركرد كە لەچەند شوێنێكی سنوری‌ ناحیەکە مۆلیده‌و كێبڵی‌ كاره‌باییان دزیبوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌15ی3ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای تۆماركردنی‌ چەند سكاڵایەك لەلایەن هاوڵاتیانەوە كە دزییان لێكرابوو، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی‌ تۆمەتباران دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی سیتەكەوە بەهاوكاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سیتەك سێ تۆمەتبار دەستگیربكرێن.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌"لەكاتی‌ دەستگیركردنی‌ تۆمەتبارەكاندا دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێكدا كە بە تۆمەتباران بووە".
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانییدا هاتووه‌" لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران (س، م، م)  ، (ع، ك، م) ، (ر، س، غ) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 443 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە".
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.