پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پێنجشه‌ممه راگه‌یاندرا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان" پێشبینییه‌كانی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وای 48 كاتژمێری داهاتووی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه" ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه15ی3ی2023: ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم نیمچە هەور دەبێت ، لەدواى نیوەرۆ دەگۆڕێت بۆ هەورى تەواو ، سەرەتا باران بارین لەسنوورى پارێزگاى دهۆک دەست پێ دەکات لە دواى نیوەرۆ ، پاشان لەکاتەکانی ئێوارەدا تەواوى ناوچە جیا جیاکانى هەرێم دەگرێتەوە ، بارانى سنورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر مام ناوەند دەبێت و هەندێک کات بە لێزمە دەبێت و هەورە تریشقەشى لەگەڵ دا دەبێت .
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی كه‌شناسی هه‌رێمدا هاتووه: سبه‌ی پێنجشه‌ممه16ی3ی2023" لەکاتەکانی بەیانى زوودا ئاسمانی پارێزگاكان هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ باران بارین لە ناوچە جیا جیاکاندا دەبێت ، لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما وە ئەگەرى تەرزە بارین هەیە ، لەگەل بارینی بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوریەکان ، لە دواى نیوەرۆ و ئێوارەدا باران بارین کەم دەبێتەوە بەشێوەیەکى گشتی ئاسمان بۆ نیمچە هەور دەگۆرێت .
له كۆتاییدا كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر: 18 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 16 پلەى سیلیزى
دهۆک : 15 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 21 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 18 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 16 پلەى سیلیزى
سۆران: 15 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 23 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.