Erbil 38°C سێشەممە 07 کانوونی دووەم 02:54

كەی بودجە دەگاتە پەرلەمانی عێراق و بۆ پەسندكردنی چەند ماوەی پێویستە ؟

کوردستان TV
100%

لیژنەی دارایی پەرلەمان رایگەیاند، كۆدەنگی سیاسی هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە ، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە پەسەندكردنی بڕی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك لەبودجەدا واقیعییە و نابێتە هۆی نیگەرانی.
موعین كازمی، ئەندامێكی لیژنەكە،عێراقییە نیوزی ڕاگەیاندووە، پێشبینی دەكرێت ئەو پڕۆژە بودجەیەی كە لەلایەن حكومەتەوە پەسەندكراوە، هەفتەی داهاتوو بگاتە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و لەلایەن لیژنەی داراییەوە دەست بە گفتوگۆكردن بكرێت.
هەروەها گوتی: ئێمە پێمان وایە هێنانی بودجە بۆ قۆناغی دەنگدان ،پێویستی بە نێوان مانگێك بۆ مانگ و نیوێك هەیە.
گوتیشی:پەسەندكردنی بودجە لەسەر نرخی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك نەوت واقیعییە و لەلایەن پسپۆڕانەوە دیاریكراوە و نابێتە هۆی نیگەرانی، چونكە چاوەڕوانییە جیهانییەكان ئاماژە بەوە دەكەن كە نرخی نەوت لەماوەی ئەم سنوورانە یان زیاتر سەقامگیر دەبێت.
شایانی باسە رۆژی دووشەممە 13 ی ئاداری 2023 ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق كۆبونەوەیەكی تایبەتی بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵانی 2023، 2024 و 2025 سازكرد و لەكۆبونەوەكەدا پڕۆژەی بودجەی هەرسێ ساڵەكە پەسەندكرا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.