Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 09:38

ئەو تۆمەتبارەی شەوی رابردوو بەچەقۆ  كەسێكی كوشت لەژێر فشاری هێزەكانی پۆلیس خۆی رادەستكرد

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر بڵاویكردۆتەوە، شەوی رابردوو  ڕێكەوتی (15/14-3-2023)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار كرانەوە بەبوونی تەرمێك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی ڕۆژئاوا، دوای گەیشتنی تیمێكی لێكۆڵەر بۆ شوێنی مەبەست، دەركەوت كە هاووڵاتییەك بەناوی (ڕەوەند محەمەد كەریم) تەمەن (35) ساڵ بە چەقۆ لێیدراوە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی.
پۆلیس دەشڵێت: دوای وەرگرتنی زانیاری لەسەر ڕووداوەكە دەركەوت كە ناوبراو بەهۆی دەمەقاڵێیان لەگەڵ كەسێك بەناوی (ص. ف. ص.) شەڕ لەنێوانیان دروست دەبێت و بە چەقۆ لێی دەدات و دواتریش تۆمەتبار لەژێر فشاری هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر خۆی ڕادەست كرد.
پۆلیسی هەولێر هەولێر ئاماژەی بۆ ئەمەشكردووە كە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار ڕێكخراو ڕەوانەی دادگای لێكۆڵینەوەی هەولێر كرا بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەر تۆمەتبار بگیرێتە بەر.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.