Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 07:35

بزانە دەستەی گەشتوگوزار بۆ یادەكانی ئادار و نەورۆز چی كردووە ؟

کوردستان TV
100%

بە مەبەستی بەڕێوەبردنی گەشتیاریی ناوخۆیی و پێشوازیكردن لەو گەشتیارانەی كە بۆ پشووەكانی ئادار و نەورۆز ڕوو لە هەرێمی كوردستان دەكەن، دەستەی گەشتوگوزار لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكانی گەشتوگوزار لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و بنكەكانی گەشتیاری، پلانی هەمەگیری ئامادە كردووە و چەندین لیژنەش پێكهێنراون، بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی شارستانی و پێشكەوتوو، پێشوازی لە گەشتیاران بكرێت و كەشێكی ئارام و لەباریان بۆ بڕەخسێنرێت. بەشێك لەو ئامادەكارییانە بریتین لە:
1-لیژنەی تایبەت بە بازگەكان، سەردانی بازگەكان دەكات؛ تیمی گەشتوگوزار، بە پێدانی شیرینی و دابەشكردنی بڵاوكراوەی گەشتیاری بەسەر گەشتیاران وەك: ڕێبەری گەشتیاری، نەخشەی گەشتیاری، بروشور، پێشوازی لە گەشتیاران دەكات. هەروەها ڕێنماییی پێویست بە گەشتیاران دەدەن و ژمارەیەكی تایبەتی پەیوەندی دابین كراوە، بۆ ئەوەی گەشتیاران بتوانن لە كاتی بوونی هەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بكەن.
2- سەرجەم بنكە گەشتیارییەكان، بەتایبەت چێشتخانەكان، ئاگادار كراونەتەوە كە دەبێ لە ڕۆژانی پشوو كراوە بن.
3-لیژنەی تایبەت بە سەردانی بنكە گەشتیارییەكان هەیە، بۆ ئەوەی چاودێریی كوالیتیی خزمەتگوزارییەكان بكەن و لەڕووی نرخیشەوە ڕێگە لە كەڵكاوەژوو (استغلال)ی گەشتیاران بگرن.
4- هەماهەنگیی تەواو و پێویست لەگەڵ دەزگاكانی ئاسایشی بازگەكان و پۆلیس و هێزەكانی ناوخۆ دەكرێت: هاتوچۆ، تەندرووستی، بەرگریی شارستانی، بە مەبەستی دابینكردنی ئاسایش بۆ گەشتیاران لە كاتی مانەوەیان لە هەرێمی كوردستان و ئاسانكاری لە كاتی هاتنەناوەوەیان بۆ ناو هەرێمی كوردستان.
5- بۆ پاكوخاوێنیی ژینگە، تیمەكانی گەشتوگوزار لەسەر ڕێگە گشتییەكان، كیسەخۆڵ و بەسەر سەیرانكەران و گەشتیاراندا دابەش دەكەن.
6- لەگەڵ ڕێكخراوەكانی ژینگەپارێزی، كەمپەینی پاككردنەوەی ناوچە گەشتیارییەكان بەڕێوەدەبرێت.
7- ڕێنمایینامە (بروشور) و هۆشیاریی تایبەت بە ژینگەپارێزی بڵاودەكرێتەوە و دەگەیەنرێتە گەشتیاران.
8-چەندین فێستیڤاڵ و چالاكی بە هەماهەنگیی ئیدارەی خۆجێیی شارەكان و كەرتی تایبەت بەڕێوە دەچن.

15 ئازار 2023
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.