وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند كه لە بڕگهیهكی کۆبوونەوەی ئهمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیراندا باس له مووچه كرا و جهختكرایهوه كه دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و دابەشکردنی لە کاتی خۆیدا لە پێشینەی کارەکانه.
وهزارهتی دارایی ڕایگهیاند: له یهكێك له بڕگهكانی كۆبوونهوهی ئهمڕۆی ئهنجوومهنی وهزیران، دوایین هەنگاوەکانی پەسەندکردنی یاسای بودجەی گشتیی عێراق لەلایەن شاندی دانوستانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خرایەڕوو.
ڕاشیگهیاند: سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لەوە کردەوە کە هەروەک چۆن لە ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵ، هەماهەنگییەکی باش لەنێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدراڵ هەبوو، پێویستە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکانی بودجەش، هەماهەنگی و لەیەکتێگەیشن لەنێوان هەردوولا هەبێت بۆ ئەوەی یاسای بودجە بە باشی و دروستی و بەشێوەیەک جێبەجێ بکرێت کە لە خزمەتی گشت پێکهاتەکانی عێراقدا بێت.
ئاماژهی بهوهش دا كه ئەنجوومەنی وەزیران پێشوازی لە پەسەندکردنی ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی فیدراڵی عێراق كرد. جهختیشی كردهوه كه میکانیزم و ڕێکاری پێویست دادەنێت بۆ ئەوەی بڕگەکانی ئەم یاسایە لە بەرژەوەندی هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی، جێبەجێ بکرێت.
ههروهها ڕایگهیاند: حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوای كرد ئەم پڕۆژەیاسایە لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقیش لە ماوەیەکی نزیکدا پەسەند بکرێت تاکو هەرچی زووە بخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە.
وهزارهتی دارایی ئاماژهشی دا كه لە بڕگەی کۆتایی کۆبوونەوهی ئهمڕۆی ئهنجوومهن گفتوگۆ لەبارەی بارودۆخی ئێستای دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرا و ڕاسپاردە و پێشنیاری پێویست سەبارەت بە چۆنیەتی زیادکردنی داهاتی گشتی خرانەڕوو، بە مەبەستی پڕکردنەوەی خەرجییەکان و دابینکردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و دابەشکردنی لە کاتی خۆیدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.