سه‌رله‌ئیواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئۆزبه‌كستان له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كۆریای باشووری برده‌وه، به‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌كه‌ی یه‌كه‌م خۆی گه‌یانده یاریی كۆتایی جامی لاوانی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵی و له‌و یارییه‌شدا له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراق ڕووبه‌ڕوو ده‌بێته‌وه.
هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ئۆزبه‌كستان له‌نێو هانده‌رانی خۆی له یاریگه‌ی میلی له یاریی پێش كۆتایی جامی لاوانی ئاسیا ڕووبه‌ڕووی هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی كۆریای باشوور بووه‌وه، له كاتی ئاسایی و زیادكراودا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده به‌بێ گۆڵ یه‌كسان بوون، بۆیه په‌نا برایه به‌ر لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه.
له لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه‌دا لاوانی ئۆزبه‌كستان توانیان به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ یارییه‌كه ببه‌نه‌وه و خۆیان بگه‌یه‌ننه یاریی كۆتایی جامی لاوانی ئاسیا.
ئه‌مه له‌كاتێدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ، هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی عێراقیش دوای بردنه‌وه‌ی له هه‌ڵبژارده‌ی لاوانی ژاپۆن، خۆی گه‌یاندبووه یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه.
له یارییه‌كه‌دا لاوانی عێراق و لاوانی ژاپۆن له كاتی ئاسایی و زیادكراودا به 2 گۆڵ یه‌كسان ببوون، دواتریش به لێدانی سزای یه‌كلاكه‌ره‌وه لاوانی عێراق به ئه‌نجامی 5-3 گۆڵ یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
بڕیاره یاریی كۆتایی جامی لاوانی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵ، له رۆژی شه‌مووی داهاتوو له‌نێو یاریگه‌ی میلی له شاری تاشكه‌ند به‌ڕێوه بچێت و لاوانی عێراق و ئۆزبه‌كستان له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی جامه‌كه ڕكابه‌ری یه‌كتر بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.