به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی ئه‌مڕۆ چوارشه‌می شاره‌كانی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو كه زۆرترین ڕێژه‌ی باران له شاره‌دێی مه‌یدان له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان بووه.
كه‌شناسی داتای ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری رابردوو له كاتژمێر 9ی به‌یانی تاكو 9ی شه‌و بڵاو كرده‌وه.
به‌گوێره‌ی داتاكه له هه‌ولێری پایته‌خت 3.7 ملم باران باریوه، له سلێمانی 14.5 ملم، له دهۆك 8.9 ملم، له كه‌ركووك 2.0 ملم و له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ش 0.6 ملم باران هه‌بووه.
له خستنه‌ڕووی داتاكه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له 12 كاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین ڕێژه‌ی بارانبارین له شاره‌دێی مه‌یدان له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان بووه كه 20.8 ملم باران باریوه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌مشه‌و و سبه‌ی پێنجشه‌م له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیش له سنووری پارێزگاكانی دهۆك و هه‌ولێر باران ده‌بارێت. جه‌ختیشی كردبووه‌وه كه پله‌كانی گه‌رما به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو نزم ده‌بنه‌وه به به‌راورد به ڕۆژانی ڕابردوو.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ڕێژه‌ی بارانبارینی 12 كاتژمێری ڕابردووی به‌شێك له شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانه:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.