کەمێک پێش ئێستا لە ناحییەی چەمانکێ لە سنووری قەزای ئامێدی هێلیکۆپتەرێک کەوتەخوارەوە و بەهۆیەوە زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە، لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا ره‌تی ده‌كاته‌وه هێلیكۆپته‌ره‌كه هی ئه‌وان بێت و جه‌خت ده‌كاته‌وه كه ئه‌مشه‌و هیچ فڕۆكه‌یه‌كیان له‌م سنووره‌دا نه‌فڕیوه.
سەرچاوەیەکی تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئەمشەو چوارشەممە 15ـی 03ـی 2023 هێلیکۆپتەرێک لە سنووری گوندی بێرکیات لە ناحییەی چەمانکێ سەر بە پارێزگای دهۆک کەوتەخوارەوە.
ڕاشیگەیاند: کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە و بەهۆیەوە 7 کەس گیانیان لەدەست داوە.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەش دا کە تاوەکو کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە (کاتژمێر 10:12) هۆکاری کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکەیە نەزانراوە و نازانرێ هی چی لایەنێکە.
لای خۆیانه‌وه هه‌ندێ ماڵپه‌ر و یهیج وایان بڵاوكردبووه‌وه كه ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی كه‌وتۆته خواره‌وه، هێلیكۆپته‌ری سه‌ربازیی وڵاتی توركیایه.
له‌مباره‌یه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگریی توركیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕه‌تی كرده‌وه ئه‌و هێلیكۆپته‌ره‌ی كه‌وتۆته خواره‌وه هی ئه‌وان بن و جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مشه‌و هیچ هێلیكۆپته‌ر و فڕۆكه‌یه‌كیان له‌م سنووره‌دا نه‌فڕیوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.