Erbil 38°C ھەینی 03 کانوونی دووەم 01:17

له‌ وڵاتێكی عه‌ره‌بی به‌ ته‌ن مادده‌ی یۆرانیۆم دزراوه‌

کوردستان TV
100%

ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ئاشكرای كرد،‌ له‌ بنكه‌یه‌كی ئه‌تۆمیدا له‌ وڵاتی لیبیا بڕی 2.5 ته‌ن یۆرانیۆمی سروشتی دزراوه‌ و كه‌س نازانێ بۆ براوه‌ته‌ كوێ، ئاژانسه‌كه‌ هۆشداریشی دا له‌ مه‌ترسیداری بابه‌ته‌كه‌ و ئه‌گه‌ری دروستبووی كاره‌سات.

ڕافایێل گرۆسی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم ڕایگه‌یاند: پشكنه‌رانمان دوێنێ سێشه‌م له‌ كاتی پشكنیندا بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ 10 سلینده‌ر كه‌ نزیكه‌ی 2 ته‌ن و نیو مادده‌ی یۆرانیۆمی سروشتی تێدایه‌ دیار كه‌ پێشتر له‌ شوێنێكی تایبه‌ت له وڵاتی‌ لیبیا هه‌ڵگیرابوون، دیار نه‌ماون‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و شوێنه‌ی مادده‌ یۆرانیۆمه‌كانی لێ دزراوه‌ ئێستا له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی هێزه‌ فه‌رمییه‌كانی لیبیا نین.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بڕیاربوو پشكنه‌رانی ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم پارساڵ ئه‌و شوێنه‌ بپشكنن كه‌ یۆرانیۆمه‌كانی تیدابوو، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ندێ هۆكاری ئه‌منییه‌وه‌ نه‌یانتوانیبوو كاره‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

ڕافایێل گرۆسی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌وان وه‌ك ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆم لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له‌و بابه‌ته‌ و له‌ دیارنه‌مانی ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ی یۆرانیۆم ده‌كه‌ن، چونكه‌ ئه‌مه‌ بابه‌تێكی مه‌ترسیداره‌ و ره‌نگه‌ ببێته‌ هۆكاری دروستبوونی كاره‌سات بۆ مرۆڤ و بڵاوبوونه‌وه‌ی تیشكی سوتێنه‌ر، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر بكه‌وێته‌ ده‌ست گرووپێكی چه‌كداری له‌یاسابه‌ده‌ر و هه‌وڵی دروستكردنی چه‌كی ئه‌تۆمی و بازرگانیكردنی له‌گه‌ڵدا بكرێت.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.